zagros news agency

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی هەواڵی مێدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، دوو چەکداری سوپای پاسداران کە یەکێکیان پلەی عەمید بووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی ‘ئێرنا’ـی ئێران بڵاویکردەوە، “فڕۆکەیەکی سەر بە هێزەکانی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لەناوچەی سەراوان لە سنووری پارێزگای گوڵستان، کەوتە خوارەوە”.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی، فڕۆکەکە لە جۆری ‘گایرۆ پلان’ بووە، فەرماندەی لیوای نەینەوا لە پارێزگای گۆڵستان، فەریق حەمید مازەندەرانیش لەناو فڕۆکەکەدا بووە. هەروەها کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوانەکە کە ناوی حەمید جندقییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانى توركمانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

‎ئێران: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی ناوەندەکان بەردەوامن

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین