zagros news agency

باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ عێراق: به‌ بێ پشكنینی ئه‌منی ڕازی نابین هاوكاری بۆ لوبنان بنێرن

 

ڕۆژنامەی ئەمریکی (The Cradle) ئاشکرای کرد، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رێگری لە حکوومەتی عێراق ده‌كات لە ڕێگەی ئاسمانییەوە یارمەتییەکان بۆ لوبنان بنێرێت بەبێ ئەوەی سەرەتا بە پشکنینی ئەمنیدا تێپەڕێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، “باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا حکوومەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕازی نابێت پردێکی ئاسمانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان دابمەزرێنێت بەبێ ئەوەی ئەو هاوکارییە بە وێستگەیەکی پشکنیندا تێپەڕێت کە لە ئوردن دامەزراوە”.

به‌پێی ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌كه‌، باڵوێزخانەكه‌ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی “ئەو هاوکارییانە ڕەنگە شمه‌كى قەدەغەکراویش لەخۆ بگرێت و بگاته‌ ده‌ست حزبوڵاى لوبنانى”.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “باڵوێزخانەی ئەمریکا بەفەرمی مەرجەکانی ناردنی هاوکارییەکانی عێراقی بۆ لوبنان ڕانەگەیاندووە، بەڵکوو تەنیا بەشێوەیەکی نافەرمی حکوومەتی عێراقی لە ناڕەزایی خۆی لە ناردنی هاوکارییەکانی ئاگادار کردووەتەوە بەبێ ئەوەی سەرەتا بە ئوردن تێپەڕێت بۆ پشکنین”.

حکوومەتی عێراق ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ دواى دروستبوونى ئاڵۆزی له‌ لوبنان، دەستی کردووه‌ بە ناردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ به‌ به‌یرووت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مقاوه‌مه‌ی عێراقی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشی کردە سەر ئیسرائیل

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

رێگایەکی سەرەکی داخرا

یاسین