ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نزیکەی 244 ملیۆن کەس بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەکەن

هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دابەشبوونی ویلایەتەکان لەسەر مەودای جیاوازی فەزایی و کاتی، کاتەکانی کردنەوە و داخستنی سندوقەکانی دەنگدان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی دیکە چەندین کاتژمێر جیاوازە.
نزیکەی 244 ملیۆن ئەمەریکی مافی دەنگدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنانەدا کە 47هەمین هەڵبژاردنە و ماوەی 240 ساڵە ئەمەریکییەکان، واتە دوو سەدە و نیوە بەشدارییان تێدا کردووە.
لە هەڵبژاردنەکاندا کە بە مافی دەنگدانی ناڕاستەوخۆی گشتگیر ئەنجام دەدرێت، ئەمەریکییەکان دەنگ بە 538 هەڵبژاردەی باڵا دەدەن کە دواتر سەرۆک کۆمار دیاری دەکەن کاندیدەکە دەبێت دەنگی 270 هەڵبژاردەی باڵا بەدەستبهێنێت، هەر ویلایەتێک ژمارەیەکی جیاوازی هەڵبژاردەی باڵای هەیە، کە بە زیادکردنی ژمارەی سیناتۆرەکان (دوو کەس حیسابی بۆ دەکرێت بۆ هەر ویلایەتێک) بۆ ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکە دەگۆڕێت.
کاندیدە سەربەخۆکان هەوڵدەدەن لە کێبڕکێی کۆشکی سپیدا خۆیان کاندید بکەن، بەبێ ئەوەی سەرکەوتوو بن لە چوونە ناو هەژموونی دوو پارتە گەورەکەدا. ئەمساڵ جیل ستین چالاکوانی ژینگە و کۆرنێل وێست بیرمەند دەبن و ئەنجامەکانیان زۆر کەمن.
بڕیارە ئەمڕۆ سیشەممە، 5-1-2024، هەڵبژاردنی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت، کە کێبڕکێی توند لە نێوان کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دەکرێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرزیی رێژەی برسییەتی لە غەززە هۆشداری دەدات

یاسین

ئاگادارییەک له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین