ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە گوژمەی نزیكەی 700 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن

 

وەزارەتی شارەوانی، بە گوژمەی نزیكەی 700 ملیۆن دینار،  چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی جێبەجێ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 5/11/2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: لە فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (697،469،000) دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی  تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30 مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فالح فەییاز: هیزی حەشدی ‌شەعبی نەچوونەتە تورکیا

یاسین

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح