zagros news agency

ئەمەریکا و ئوردن له‌ ڕێی په‌ره‌شووته‌وه‌ یارمەتی زیاتریان گه‌یاندووه‌ته‌ غەززە

سوپای ئەمەریکا ئاشكرای كر، جارێکی دیکە وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئوردن یارمەتی زیاترییان له‌ ڕێی ئاسمانییه‌وه‌ گه‌یاندووه‌ته‌ غەززە.

سوپای ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌ش كرد، زیاتر لە 36 هه‌زار و 800 پاکێجی هاوکاری خۆراکییان لە ڕێی پەڕەشووتەوە بۆ ناو غەززە خستووەتە خوارەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە ئێکس نوسیویەتی ” ئەمەریکا پابەندە بەوەوە کە هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی یارمەتی زیاتر بگەیەندرێتە ئەو کەسانەی ناو غەززە کە زۆر پێویستییان پێیەتی. ناوەستین و کۆڵ نادەین.”

هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆربەی 2.3 ملیۆن دانیشتووەکەی کەرتی غەززە و کەمبوونەوەی خۆراک و ئاو و دەرمان لە کەرتەکەدا.

دۆخەکە لە باکووری غەززە زۆر خراپترە، ڕێکخراوەکانی یارمەتییە مرۆییەکان ناتوانن دەستییان بگات بە باکووری غەززە، لەبەر ئەوەش ڕۆژی سێشەممە یارمەتییەکان خراونەتە خوارەوە بۆ باکووری غەززە. بەرپرسانی تەندروستی کەرتەکە دەڵێن لە تەنها یەک نەخۆشخانەدا 15 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی یاخود وشکبوونەوەوە گیانییان لە دەستداوە.

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بزوێنەری گەرانی Search GPT فێل لە چاوی بەکارهینەران دەکات

یاسین

مۆسکۆ مافی پەنابەری مرۆیی بە بەشار ئەسەد داوە و ڕادەستی دیمەشقی ناکاتەوە

سەڵاح

ئێران داوای گفتوگۆ له‌ یەکێتی ئەوروپا دەکات

سەڵاح