zagros news agency

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە ماوەی24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک  لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكه‌ن.

د.سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک  لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكه‌ن و هۆکارەکان دەستنیشان بکەن.
د.سەرکار سوورچی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە ڕادەگەیه‌نرێت.

هاوكات له‌ لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییه‌وه‌ پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی شارۆچكه‌ی شارەزوور کراون بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن .

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، تا ئێسته‌ دیار نییە ژمارەی تووشبووان چەندە و زۆربەی تووشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەی پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵەوە و نزیکەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارۆچكه‌ی شارەزوور ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی نێوخۆی سووریا: هەوڵێکی بۆمبڕێژکردنی کەنیسەیەک لە تەرتووس پووچەڵ کرایەوە

یاسین

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

سەڵاح

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج بکرێت

سەڵاح