zagros news agency

پوتین پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد کە بە ٤٧هەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوە و، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی یانەی نێودەوڵەتی دیبەیتی ڤاڵدای کە لە شاری سۆچی ڕووسیا بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.

پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە سەرسام بووە بە هەڵوێستی ترەمپ لە کاتی ئەو هەوڵدان بۆ تیرۆر کردنی و ڕایگەیاند: “من سەرسامم بەمە. دەرکەوت کە پیاوێکی ئازایە“.

گوتیشی: “گوتنی هەندێک شت (لەلایەن ترەمپەوە) سەبارەت بە خواستی دووبارە دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا، هاوکاربوون لە کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆکراینا. پێم وایە لانیکەم ئەمە شایەنی لەبەرچاو گرتنە“.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ ترەمپ، پوتین ڕایگەیاند: “ئامادەم، ئامادەم“.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا دەیان کەسی به تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەست‌بەسەر کرد

یاسین

پیاوێک بە ڕوخساری کچێکەوە چوار دەفتەر دۆلار لە لایڤدا کۆدەکاتەو

یاسین

کۆمپانیایەکی دیکه بەرهەمهێنانی نەوتی له هەرێمی کوردستان دەستپێکردووه

سەڵاح