zagros news agency

کۆنتێنەرێکی پڕ لە پێداویستی پزیشکی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

کۆنتێنەرێکی گەورەی پڕ لە ئامێر و  پێداویستی پزیشکی کە بەنیازبوون بە قاچاخ بهێنرێتە ناو عێراق دەستی بەسەردا گیرا.

سێشەممە، 18-2-2025، بەڕێوبەرایەتی دەروازەی بەندەری مینا ‘ئوم قەسری باکوور’ لە ڕاگەیاندراوەێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستیان بەسەر کۆنتێنەرەکدا گرتووە کە 40 پێ درێژە  و ئامێر و پێداویستی جۆراوجۆری پیشکی تێدابووە، ویتوویانە بە قاچاخ بیهێننە ناوەوەی عێراق. چونکە هیچ ڕسوماتێکی گومرگی بۆ نەکرابوو.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر، بەو پێیەی ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی فەرمی ئامادەکراوە و کەرەستەی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی کراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بۆدادوەری  لێکۆڵینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا: راگیرانی گازی کۆرمۆر تاکو ٢٨٠٠ مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەم دەکاتەوە

سەڵاح

‎دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەسەر ئیمامئۆغڵو هاتە دەنگ ‎باسی دەمیرتاشیش دەكات

گوران

ئاكرێ… ژمارەیەکی ئەندامی یەکێتی و نەوەی نوێ پەیوەندیان بە ڕیزەکانی پارتیەوە کرد

سەڵاح