zagros news agency

پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت  له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له‌ تۆماركراوی دوێنێ.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 10ی11ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌:

هه‌ولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆك: 25

كه‌ركوك: 27

هه‌ڵه‌بجه‌: 25

زاخۆ :25

سۆران: 25

حاجی ئۆمه‌ران: 13

گه‌رمیان: 28

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە كونسولی گشتیی ئەمەریکا بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەی كرد

سەڵاح

ئەژێ چەتۆ: دیاردەیەکی فەلەکی دەگمەن ئەمڕۆ شەوە ڕوودەدات

دڵشاد

بازاڕی لەنگە لە زێدەڕۆیی و لادانی پەردە ئاگادار دەکرێنەوە

دڵشاد