ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە باتمانی باکووری کوردستان ١٨ کەس خرانە زیندان

 

لە شاری باتمان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژی دانانی قەیوومان، ١٧٣ کەس دەستبەسەر کران.

لە شاری باتمانی باکووری کوردستان لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی دانانی قەیوومان لە جیات شارەدارە هەڵبژێردراوکان، ١٧٣ کەس دەستبەسەر کران.

دوای بردنی دەست‌بەسەر کراوان بۆ دادگا، 18 کەسیان زیندانی کراون  و لەولانیش 3 کەسیان بە تەمەن منداڵن.

بە فەرمانی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە شارەوانییەکانی مێردین، باتمان و خەلفەتی لە سەر کار لادران و قەیووم لە شوێنیان داندرا. دانانی قەیوومان ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

ئەحمەد کیکی: هیچ وادەیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

دڵشاد

دۆلار دابەزی

سەڵاح