zagros news agency

پاپا لیۆ داوا لە کاتۆلیکەکان دەکات یارمەتیی کۆچبەران بدەن

 

ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان، هەر دوای ڕەخنەکانی سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە باوەڕداران کرد کە یارمەتیی کۆچبەران بدەن.

بە گوێرەی خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی شفقنا؛ ڕۆیتەرز نووسی: پاپا لیۆ ئەمڕۆ یەکشنبه داوای لە ١.٤ ملیار کاتۆلیکی جیهان کرد کە گرنگی بە کۆچبەران بدەن. ئەم داوایە چەند ڕۆژێک دوای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری و توندی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دێت.

لیۆ، یەکەم پاپای ئەمریکایی، بە هەزاران حاجیی کە لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر خەریکی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی قوربانیی قوداس بوون، گوت: “نابێت لەگەڵ کۆچبەران بە ‘ساردی، بێباکی یان نیشانەی جیاکاری’ مامەڵە بکرێت.” پاپ کە لەم وتارەدا هیچ وڵاتێکی بە هۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ کۆچبەراندا نەکردە ئامانج، داوای لە کاتۆلیکەکان کرد کە “باوەش و دڵی خۆیان بۆیان بکەنەوە، وەک خوشک و برا پێشوازییان لێ بکەن و بۆیان ئامادەیییەک بن بۆ دڵنەوایی و هیوا.”

لیۆ لە ٣٠ی ئەیلول (سپتەمبەر) ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کۆچبەریی حکوومەتی ترامپ گرتبوو و گوتبووی: “ئەم سیاسەتانە لەگەڵ فێرکارییەکانی کەنیسەی کاتۆلیکدا ناگونجێت.”

لە درێژەی قسەکانیدا پاپ گوت: کەنیسەی جیهانی خەریکی ئەزموونیکردنی “سەردەمێکی نوێی پڕوپاگەندەی ئایینییە” کە تێیدا ئەرکی ئەوەی هەیە “میوانداری و پێشوازی، دڵسۆزی و هاوپشتی” پێشکەش بەو کۆچبەرانە بکات کە لە توندوتیژی هەڵدێن یان بە دوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕێن بۆ ژیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس دەنگۆکانی تێکچوونی پەیوەندیی لەگەڵ هاری و مێگان ڕەتدەکاتەوە

ART

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

سزادانی ٨٠ قوتابی زانکۆی کۆڵۆمبیا بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیسرائیل

یاسین