zagros news agency

ئێران داوادەکات ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای گەمارۆی چەک بەسەر ئیسرائیل و دەرکردنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەمەش دوای هێرشێکی خوێناوی بۆ سەر سووریا هات.

ئیسماعیل نەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “تاران بەتوندی ئیدانەی هێرشە شەڕانگێزانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشقی سووریا کرد“.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، لە ناوچەی سەیدە زەینەب لانشووری دیمەشق، 9 کەس کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی بوو.

بەقایی داوای کرد، ڕێوشوێنی توند دژ بە ئیسرائیل بگیرێتەبەر، لەوانە “گەمارۆدانی چەک و دەرکردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان“.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلارێک لە ئێران لە ١٥٠ هەزار تمەن تێپەڕی

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە بارسای پێشەنگ نزیککردەوە

یاسین

‎داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

گوران