zagros news agency

گیانلەدەستدان بەهۆی گەرما لە ئەڵمانیا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، دەزگاکانی حکوومەتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرما لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە 16 هەزار و 300 حاڵەت.

لە ئاستی ئەورووپادا، زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی زیادە تۆمار کراوە. زانایان هۆکاری ئەم شەپۆلانەی گەرما و وشکەساڵییە بەدوای یەکەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە، کە بەهۆی چالاکییە مرۆییەکانەوە دروست بووە.

لە ئەڵمانیا، ئامارە نوێیەکە بەراورد بەو داتایەی هەفتەی رابردوو پەیمانگەی رووبێرت کۆخ بڵاویکردبووەوە، بەرز بووەتەوە؛ کە پێشتر 15 هەزار و 800 حاڵەت بوو. ئامارە نوێیەکە ماوەی نێوان 1ـی حوزەیران تا 23ـی ئاب دەگرێتەوە، کە هەفتەیەکی زیاتر بەراورد بە ئامارە پێشووەکان لە خۆ دەگرێت.

پەیمانگەی رووبێرت کۆخ لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ئەڵمانیا لەنێو ئەو کەسانەدا تۆمار کراوە کە تەمەنیان لە سەرووی 75 ساڵەوەیە. پەیمانگەکە مەزەندەی کردووە 9 هەزار و 600 حاڵەت لەو گیانلەدەستدانانە لە هەفتەی نێوان 22 تا 28ـی حوزەیراندا روویانداوە.

پەیمانگەکە روونیکردەوە، داتای گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ماوەی دەیەی رابردوودا کۆکراوەتەوە. بەرزترین ئاست کە پێشتر تۆمار کرابێت ساڵی 2018 بووە، کاتێک 8 هەزار و 900 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە تۆمار کرا.

هاوکات راپۆرتێکی جیاواز کە لەلایەن گۆڤارێکی پزیشکییەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گەرماوە لە ساڵی 1994 بە 10 هەزار حاڵەت مەزەندە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە دیمەشقه‌وه‌ ئەنجامدرا

سەڵاح

ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی نوێی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد

سەڵاح

ئەمریکا دەستی بەسەر دۆمەینەکانی تۆڕێکی هاكکەرانی چینیدا گرت

یاسین