zagros news agency

لە مێردین دوو ئەندامی دەم پارتی دەستبەسەر کران

لەمێردین دوو کەس بە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی دانانی قەییوم بەندکران، بەرپرسێکی دەم پارتیش دەستبەسەرکرا.

ئاژانسیکی نزیک لە پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئاشکرای کرد، دوای دانانی قەییوم بەسەر گەورەشارەوانی مێردین، باتمان و خەلفەتی، خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و تا ئێستا 20 کەس دەستبەسەرکراون.

دوای لێکۆڵینەوەی یاسایی دوو کەس رەوانەی بەندیخانە کرا. هاوکات حوسێن ئایدن، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی لە مێردین لەکاتی دەرچوونی لە لقی ئەم پارتە لە مێردین دەستبەسەرکراونو بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییکردنیان دەست پێبکات.

رۆژی 4ـی ئەم مانگە بەتۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە پەکەکە، وەزارەتی ناوخۆ قەییومی بەسەر شارەوانییەکانی مێردین، خەلفەتی و باتمان سەپاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوايى له‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا کرد

یاسین

عێراق هێنانى کرێکارانی پێنج وڵات لە نێویاندا سووریا ڕادەگرێت

سەڵاح