zagros news agency

دیکۆ: لەگەل ئەستێرەییەکی بەرشەلۆنە گرێبەست نوێ دەکەینەوە

 

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، دووپاتی کردەوە کە یەکێک لە یاریزانانی بەرشەلۆنە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە نوێ دەکاتەوە.
دیکۆ، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: کاتێک باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکان دەکرێت، سەرەتا دەزانین کە هەموو یاریزانەکان باشترین گرێبەستیان دەوێت، یانەکانیش باشترین یاریزانیان دەوێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بەڵام خاڵێکی سەرەکی هەیە بۆ من، ئەویش ئەوەیە بزانم هەر یاریزانێک چی دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕم وایە گرێبەستەکەی پێدری نوێدەکرێتەوە، چونکە دەیەوێت مێژوو لە یانەکەدا تۆماربکات، هەروەها هەست بە ئاسوودەیی دەکات لێرە، دڵخۆشە، دەیەوێت نازناوەکان بەدەستبهێنێت، هەروەها دوای ماندووبوون گەڕاوەتەوە بۆ باشترین ئاستەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەكسيۆس وردەكاریی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران ئاشكرا دەكات

سەڵاح

ڕێبەر ئەحمەد: لەکابینەی نۆیەم چاکسازیی گرنگ لە ئەدای دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراوە

سەڵاح

ڕووسیا شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا ئەنجامدا

یاسین