ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: زیاتر لە 2000 هەزار ئێزیدی بێسەروشوێنن

حوسێن قائیدی، سەرۆکی فەرمانگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزیدی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 3583 ئێزیدی ئازاد کراون کە ئافرەت و پیاو و منداڵیشیان تێدایە، هەروەها زانیاریمان هەیە لەسەر بوونی ئێزیدیی دیکەی ڕفێنراو لە کەمپی هۆل سووریا.

حوسێن قائیدی ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای کردنەوەی نووسینگەکەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2014ەوە، ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون گەیشتووەتە 6417 کەس کە ئافرەت و پیاو و منداڵی تێدایە.

لە مانگی ئابی 2014 داعش هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شنگال دەست پێ کرد کە زۆرینە ئێزیدین، هەروەها چەکدارانی داعش تاوانی جینۆسایدیان لەو دەڤەرە کرد.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان داعش لە شنگال دەربکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، “داعش هەزاران ئێزیدی کوشتووە، تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار و 600 ئافرەت و کچی ئێزیدی بێسەروشوێنن“.

عێراق هەوڵدەدات بەخێرایی ئەو کەمپانە دابخات کە ئێزدییە ئاوارەبووەکان تێیدا نیشتەجێن و سزای لەسێدارەدان بەرامبەر ئەنجامدەرانی تاوانەکانی داعشیش جێبەجێ بکات.

دوای حەوت ساڵ لە ڕاگەیاندنی شکستی داعش، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزیدییەکان بەهۆی دۆخی ئەمنیی نەگەڕاونەتەوە شنگال و هەزارانیان لە کەمپەکانی ئاوارەبووندا دەژین.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات،  بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان، داعش زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵ لە دوای خۆی بەجێهێشتووە، کە پێدەچێت نزیکەی 12 هەزار تەرمی تێدابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

هەولێر.. بەرەو چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ئاو

یاسین