zagros news agency

پەرلەمانتارێکی ڕووسیا: هێرشی ئۆکرانیا بە چەکی ئەمەریکا، بەمانای دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم دێت

ماریا بوتینا ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن، مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەمی لەسەرە، ئەگەر ڕێگە بە ئۆکرانیا بدات چەکی دروستکراوی ئەمەریکا بەکاربهێنێت بۆ بۆردومانکردنی خاکی ڕوسیا.

بوتینا لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ” ئیدارەی بایدن، هەوڵدەدەن دۆخەکە تا ئەوپەڕی ئاڵۆز بکەن لەکاتێکدا هێشتا لە پۆستەکانیاندان“.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوایەکی زۆرم هەیە کە دۆناڵد ترەمپ ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر بڕیارەکە بدرێت، چونکە مەترسییەکی جددییان لەسەرە بۆ دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەم، ئەمەش لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.

دوێنێ یەکشەممە ڕۆیتەرز لە زاری کاربەدەستانی ئەمەریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ئیدارەی بایدن بڕیارێکی داوە کە ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات بە چەکی ئەمەریکی هێرش بکاتە سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە 12ـی ئەیلوولی ڕابردوو ڕایگەیاند، ڕەزامەندی ڕۆژئاوا بۆ هەنگاوێکی لەو شێوەیە بە مانای “بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناتۆ، ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپا لە شەڕی ئۆکرانیا” دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

یاسین

بەربژارەکا پارتی: جێبەجێکرنا ماددێ 140 و باشترکرنا پرۆگرامێن خواندنێ ئارمانجێن مه‌ یێن سەرەکی نە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح