zagros news agency

لیژنه‌ى تەندروستيی پەرلەمان: عێراق بەدەست زۆری پزیشک و دەرمانسازەوە بە ڕێژەی 200% دەناڵێنێت

سەرۆکی لیژنەی تەندروستيی پەرلەمان، ئاشكراى ده‌كات، عێراق بەدەست زیادەیەکی زۆر له‌ ژماره‌ى پزیشک و دەرمانساز بە ڕێژەی 200% دەناڵێنێت.

د. ماجد شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستيی پەرلەمان لە ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كرد: “عێراق بەدەست زیادەیەکی زۆرەوە دەناڵێنێت لە ژمارەی دەرمانسازەکان کە لەسەدا 200 تێدەپەڕێنێت، هەروەها زیادبوونی هاوشێوەی ئەم ژمارەیە لە ژمارەی پزیشکی ددان و زانستییه‌كان و یاریدەدەرانی تاقیگەدا هەیە“. ”

ڕوونیشی کردەوە کە “له‌ به‌رانبه‌ردا كێشه‌ له‌ کەمیی ژماره‌ى کارمەندانی پەرستاری و کارگێڕی و پزیشکان لە زۆرێک لە پسپۆڕییەکاندا هەیە“.

د. ماجد شه‌نگالى له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا، گوتی: “حکوومەت کار لەسەر هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆمپانیایەکی ئیتاڵی توێژینەوەیەکی بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی ئەنجامداوە کە لە کۆی 200 کەسی ئامادەبوو، تەنها داواى حەوت دەرمانسازیان کردووە و ئەم زیادەیەش لە ژمارەدا پێچەوانەی کەمیی ژماره‌ى پسپۆڕییە پزیشکییەکانی دیکەیە، وەک پزیشکی فریاگوزاری، پزیشکی دادوەری، و نەشتەرگەری مێشک و سنگ“.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لیژنەکەمان كار ده‌كات بۆ دامەزراندن لە دامەزراوەکاندا بەپێی پێویستی و بەپێی ئەو پسپۆڕیانەی کە پێویستن بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیادە گەورەیە لە ژمارەدا“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی باجی مامەڵەی خانووبەرە

سەڵاح

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ته‌قه‌ له‌ دوو کەسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن

سەڵاح