zagros news agency

“سەلەمە” لە کەرکووکەوە دەچێتە سەڵاڵە

گرووپی شانۆی “هەوار”، بە شانۆگەریی “سەلەمە” دەچێتە شاری سەڵاڵە لە  عومان و وەک تاکە نوێنەری کوردستان و عێراق بەشداری لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا دەکات.

دوای هەڵسەنگاندن بۆ 63 کاری شانۆیی لە سەرانسەری جیهانەوە لەلایەن لێژنەی تایبەتەوە، “سەلەمە” لە دەرهێنانی شانۆکار نەژاد نەجم و لە رۆڵبینینی هاوار فارس هەڵبژێردرا  لە کۆی ئەو نۆ بەرهەمی بۆ فێستیڤاڵەکە دیاریکراون بۆ کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شەوانی ئۆفێر بۆ دیۆدراما.

ئەم بەرهەمە شانۆییە تایبەتمەندی خۆی هەیە و بڕیارە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پێشکەش بکرێت، ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەیاندنی پەیامی هونەری کوردی بە بینەرە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان لەم مەڵبەندە کولتوورییەدا.

گرووپی شانۆی هەوار، شانازی خۆیان بەم نوێنەرایەتییە فەرمییە دەردەبڕن و ڕایدەگەیەنن کە بەردەوام هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ پێشکەشکردنی باشترین نمایش. ئەوان بەڵێنی ئەوە دەدەن کە بە دەستکەوت و خەڵاتی شایستەوە لە شاری سەڵاڵەوە بگەڕێنەوە و سەرکەوتنێکی دیکە بۆ مێژووی خاک و نیشتمانەکەیان تۆمار بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوێک لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە

یاسین

ئەردۆغان و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە؛ ئێف-35 و بازرگانی لە سەرووی کارنامەی دیدارەکەوەن

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

دڵشاد