لە یاریێکی تری ئەمشەوی نەیشنزلیگدا، هەڵبژاردەی پورتوگال بەبێ کریستیانۆ بووە میوانی کرواتیا.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.
لە سەرەتادا پورتوگالی میوان دەستپێشخەری کرد و گۆڵێکی لەڕێگەی جواو فلێکس لە خولەکی 33 تۆمارکرد، دوای ئەوە هەڵبژاردەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر،بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، کرواتیا چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە، تا لە خولەکی 65 دا یاریزان گڤاردیۆل توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ کرواتیەکان تۆمارکردەوە و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.
لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵەدا، پۆڵەندا و سکوتلەندا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لە ئەنجامدا سکوتلەندا توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پۆڵەندای خاوەن یاریگا بباتەوە.
بەم شێوەیە، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال بەیەکەم و کرواتیا بە دووەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.