ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی لەسەر کەشتی ئەنجامدا

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار TB3 یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.

بەمەیش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری بایراکتار بووە یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە سەر کەشتییەکی خاوەن گۆڕەپانێکی کورتی نیشتنەوەی فڕۆکە توانی بە سەرکەوتوویی بفڕێت و بنیشێتەوە.

سەبارەت بەو بابەتەش، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “ئەو ساتەی بە جۆشوخرۆسەوە چاوەڕوان دەکرا و تیایدا خەونەکان بوونە ڕاستیی. بایراکتار TB3مان، شانازی نەتەوەکەمان یەکەم فڕین و نیشتنەوەی لەسەر کەشتی TCG ئانادۆڵو بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین ماندوو بوون و بەشداریان کردووە لەم سەرکەوتنەدا. بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژە جوانانە دەکەین کە چەندین خەونی دیکە بەدیدەهێنێت کە دەبنە هۆی زیادکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی و نیشتمانیمان”.

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لەبارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی ڕێگای چەمچەمال – تاسڵوجە ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکات زیانمان پێ دەگەیەنێت

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

یاسین