zagros news agency

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ دەدرێتە دەستی حکوومەتی سووریا

 

هێزە ناوخۆییەکانی سووریا لە ڕێگەی تەل‌بەڕاکەوە دەگەنە قامشلۆ و ئەرکی ئاسایشی فڕۆکەخانەکە دەگرنە ئەستۆ؛ کارمەندانی مەدەنی لە شوێنەکەدا دەمێننەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامشلۆ ڕادەستی هێزە ناوخۆییەکانی حکوومەتی سووریا دەکرێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکە لە ناوچەی تەل‌بەڕاکەوە دەگەنە قامشلۆ و لە فڕۆکەخانەکە جێگیر دەبن.ژمارەی ئەو هێزانە دیاری نەکراوە، بەڵام ئەرکی ئاسایشی فڕۆکەخانەکە بە هاوبەشی دەگرنە ئەستۆ. لە هەمان کاتدا، ئاشکرا کرا ئەندازیاران و کارمەندانی مەدەنی فڕۆکەخانەکە لە کارەکانیان دەمێننەوە و دەخرێنە ژێر دەستی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە مەدەنیی حکوومەتی سووریا.

پێشتر مەروان عەلی، بەرپرسی ئاسایشی حسکەی سەر بە حکوومەتی سووریا، ڕایگەیاندبوو کار دەکەن فڕۆکەخانەی قامشلۆ لە زووترین کاتدا بخەنە کار و گەشتەکان دەستپێ بکەنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و جەخت لە پەرەپێدانی توانای کادیران دەکرێتەوە

دڵشاد

سەرۆکی ئۆکرانیا: رووسیا سازش ناکات

سەڵاح

پزیشكیان، بە فەرمی سەرۆك بارزانیی بۆ سەردانكردنی ئێران بانگهێشت كرد

سەڵاح