ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو: به‌هۆی ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌وه‌ ناوچه‌كه‌مان باجی زۆری داوه‌

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا، له‌ كۆڕبه‌ندی مێپس له‌ دهۆك به‌شداریی له‌ پانێلێكدا كرد.

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕایگه‌یاند، ناوچه‌كه‌مان باجی زۆری داوه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو جه‌نگانه، جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و دواتر سایكس بیكۆ دێته‌ پێشه‌وه‌، وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی بۆی كرد، سایكس بیكۆ، هه‌رێمه‌كه‌ی دابه‌ش كرد و سایكس بیكۆ، ئیمه‌ی دابه‌ش كرد، به‌ڵام ئێمه‌ چۆن یه‌كتر بگرێنه‌وه‌ و ئه‌و روانینه‌ چییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌یان گرنگه‌.

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو، ئه‌وه‌شی گوت، پێویسته‌ ئێمه‌ چی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌مانه‌وێ ئاشتییه‌كی ماینده‌ فه‌راهه‌م بكه‌ین و چی نۆرمێكمان هه‌بێ بۆ ئه‌و ئاشتییه‌، له‌سه‌رمانه‌ ئێمه‌ خاوه‌ندارێتی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین و پێویسته‌ مافی مرۆڤ بپارێزین، عه‌ره‌ب و تورك و كورد، بۆ مرۆڤایه‌تی پێویسته‌ یه‌ك بنه‌ما بێت، بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی و یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاشتی و برایه‌تی، به‌بێ ده‌ستخسته‌ سه‌ر كیشه‌كان، ئه‌سته‌م ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

یاسین

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

sirwan

لە بەغدا هێرش کرایە سەر ‘چێشتخانەی ئەمەریکی

یاسین