zagros news agency

حەماس: چەک دادەنێین

بەرپرسێکی باڵای حەماس دەڵێت، لە ئەگەری پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستین چەک دادەنێین.
خەلیل حەییە، کە یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی حەماس و سەرۆكایەتی شاندی ئەو گروپە لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە راگرتنی شەڕی غەززە دەكات لە دەوحە و قاھیرە، بە ئاژانسی ئەسیۆشەیتدپرێسی راگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێكردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بەگوێرەی سنوورەکانی پێش ساڵی 1967 حەماس ئامادەیە چەك دابنێت. دەشڵێت، حەماس بەو مەرجە ئامادەیە بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ ئاگربەستی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل رابگەیێنێت و چەکەکانیان دادەنێن و دەبنە پارتێکی سیاسی. ئاماژە بەوەشدەكات. ئامادەن لەگەڵ بزوتنەوەی فەتح پێکەوە حکومەتێکی یەکگرتوو پێکبهێنن و بەهاوبەشی کەرتی رۆژئاوا و غەززە بەڕێوەبەرن. گوتیشی، لە جیھاندا بەپێی ئەزموونی ئەو خەڵکەی لەدژی داگیرکاریی شەڕیان کردووە، دواتر سەربەخۆ بوون و بوونەتە پارتی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەمریکا لەبارەی داهاتووی ناتۆ کۆ دەبنەوە

یاسین

سەرۆکی ئەمەریکا ئیخوان موسلیمینی خستە لیستی تیرۆر

سەڵاح