zagros news agency

ئومێد خۆشناو: لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕێژەی تۆماركردن له‌ سه‌رژمێری گشتیی 100% بوو

بەبۆنەی كۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیاند، ڕێژەی تۆماركردن لەسنووری پارێزگای هەولێر له‌ 100% بوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەبۆنەی کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی تۆمارکردنی خێزان و ئەندام لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی، دوای درێژکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ ماوه‌ی بیست وچوار کاتژمێری تر، ڕێژەى تۆمارکردنى هاووڵاتیان لەو قۆناغەشدا لە سنووری پارێزگاکەمان له‌سه‌داسه‌د بوو.

ڕاشیگەیاند: سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتوانى خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین کە پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنوێنییەکانی ڕۆژانى قەدەغەی هاتوچۆ و هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی سەرژمێری بوون. سوپاس بۆ حکوومەتى هەرێم و حکوومەتى عێراقى فیدراڵ و وەزارەتەکانى پلاندانانى هەرێم و عێراق، دەستەى گشتیى ئامار و بەڕێوەبەرایەتیى ئاماریى هەولێر، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبوونى تیمەکانی سەرژمێری و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کە بوونە هۆى سەرخستن و سەرکەوتنی پڕۆسەکە لە سنوورى پارێزگاکەمان.

لە كۆتاییدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هیوای خواست ئه‌م سەرژمێرییە، كە ماوەی چەندان ساڵە لە عێراق نەكراوە، ببێتە بنەمایەکی دادپەروەرانەی دابینکردنی بودجە و موستەهەقاتی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و لە نێویدا هەولێری پایتەخت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە  60 کەس لە ئاودا خنکاون

سەڵاح

ئسپانیا نزیەکی ٢٠٠ هاوڵاتیی لە بەیرووت بردە دەرەوە

سەڵاح

هه‌ولێر.. پێگه‌یه‌كی شوێنەواری كۆن لە باغلومناره‌ی هەولێر دۆزرایەوە

سەڵاح