zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان گۆڵبارانی ڤیرۆنای کرد

لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی هیلاس ڤیرۆنا.

 

لە ئەنجامدا ئینتەری میوان توانی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە ڤیرۆنای خاوەن یاریگا هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، ئینتەر ميلان دەستیانکرد بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن و پێنج گۆڵیان لێ تۆمارکرد، گۆڵەکانیش لە ڕێگەی یاریزانان کۆریا، تۆرام دوو گۆڵ، ستیڤان دیفری و یان ئۆرێل بیسیک هەریەکە و گۆڵێک لە خولەکەکانی 17 ، 22 ، 25 ، 31 و 41 تۆماریانکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هیلاس ڤیرۆنا بەگرییەکی چڕتری کرد و ئینتەر میلانیش بە ئاسوودەیی یاری دەکرد، بۆیە لەو تایمەدا هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

 

بەم سەرکەوتنە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگ و هیلاس ڤیرۆناش بە 12 خاڵ لە پلەی 14ی ڕیزبەندی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگیربوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ جەیهان لە ئاستی ١٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا

سەڵاح

مێسی بووە خاوەنی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

سەڵاح