ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بە ڕیمۆنتادا خۆی گەیاندە پلەی دووەم جێی ریال

لە یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا،هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ بە زەحمەت و بە ڕیمۆنتادا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەلاڤێس

 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا و لە خولەکی حەوت ، ئەلاڤێسی میوان دەستپێشجەری کرد و لە ڕێگەی یاریزان گۆریدی گۆڵی یەکەمی بە لێدانی سزا تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، ئەتلەتیکۆ مەدرید چەند گۆڕانکارییەکی سەرکەوتوی ئەنجامدا و لە خولەکی 76دا گریزمان بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ئەتلەتیکۆ لە هێرشەکانی بەردەوامبوو تا لە خولەکی 86 یاریزان سۆرلۆس گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەتلەتیکۆ بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندی جێی ریال مەدرید بە شێوەیێکی کاتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. جەنگی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات

یاسین

توێژینەوەیەک پێنج خراپترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا ئاشکرا دەکات

سەڵاح