zagros news agency

لالیگا.. سێلتاڤیگۆ خاڵێکی گرنگی لە بەرشەلۆنە وەرگرت

لە دوای یاریی ئەمشەوی هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی سێڵتاڤیگۆ بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان یەکلابوویەوە.

 

لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنەی میوان باشتر بینرا و لە خولەکی 15 لەلایەن رافینیاوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، جارێکی تر بارسا تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای لەڕێگەی یاریزان لیڤاندۆڤسکی لە خولەکی 61 هەژاند و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 82ی یارییەکەدا ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی یاریزانی بارسا کاسادۆ بەرزکردەوە و کردیە دەرەوەی یاریگا،

یانەی سێلتاڤیگۆش سوودی لەو دەرفەتەی وەرگرت و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 82 و 86 لە ڕێگەی یاریزانان گۆنزالێز و ئەلڤارێز تۆماربکات و ئەنجامەکەی لە بەڕژەوەندی خۆی یەکسانکردەوە.

 

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە دوو خاڵی لەدەستدا بەڵام بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت، سێڵتاڤیگۆش پلەی 11می گرتووە بە 18 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

Meta و OpenAi شۆرشێکی نوێ لە وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکەن

یاسین

دەستپێکردنی 76ەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بە فیلمێکی ئەفغانی

ART

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح