ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لەبارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی ڕێگای چەمچەمال – تاسڵوجە ئاگادار دەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری خێرایی ڕێگای چەمچەماڵ- تاسڵوجە شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ڕۆژی 27-11، دەکەوێتە کار.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا “ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە لە ئێستا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە، ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتوچۆوە”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: “باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات، ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات، سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان 28 کامێرایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووريا

یاسین

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

توركیا فڕین و نیشتنەوەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی لەسەر کەشتی ئەنجامدا

سەڵاح