ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ سەردانیکردنى شاری ووچی پۆڵەندا، پارێزگارى هەولێرى بە فەرمى بانگهێشت كرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر، لە دیواى پارێزگا، پێشوازی له (  ماریک مازوور ) پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد، کە بە فەرمی لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە بانگهێشتى سەردانیکردنى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کراوە.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنى پەیوەندییە گشتیی و بازرگانى و کشتوکاڵیەکانى نێوانیان، گقتوگۆ لەبارەى کردنەوەى پیشانگاى کشتوکاڵى نێودەوڵەتى هەولێر کرا، کە بڕیارە سبەى لە هەولێر پایتەخت بە بەشدارى کۆمپانیا ناوخۆیی و کۆمپانیاکانى کشتوکاڵى وڵاتان لە نێویشیاندا پۆڵەندا بکرێتەوە و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها باسى کردنەوەى لقى هەولێرى ڕێکخراوى داهێنەرانى کشتوکاڵى پۆڵەندا – کوردستان کرا کە بڕیارە لەم نزیکانە لە پایتەختى هەرێم بکرێتەوە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، هەموو پاڵپشتى و هەماهەنگیەکى پارێزگاى بۆ پارێزگارى شارى ووچى پۆڵەندا و شاندى میوان دووپاتکردەوە و ئاماژەى بەوەدا دەرگاى هەولێرى پایتەخت بەڕووى هەموو کۆمپانیاکان کراوەیەوە بۆ وەبەرهێنان لە شارى هەولێر، ئێمەش لە چوارچێوەى ڕینمایی و یاسا بەرکارەکان هەرچى پێویست بێت بۆ ئاسانکارى و هاریکاریان پێشکەشیان دەکەین.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری شاری ووچ، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەى و پێشکەشکردنى پشتیوانى و پاڵپشتیی و هاریکاری پارێزگازشی بەرزنرخاند، هەروەها بە فەرمى بانگهێشتى پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانیکردنى وڵاتەکەى و شارەکەی، لەلایەن پارێزگارى هەولێریشەوە بە سوپاسەوە بانگهێشتکردنەکەی قەبوڵکرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەریمی کوردستان په‌یامێكی سه‌ركۆنه‌كردنی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بە مووچەخۆران دەدات

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین