zagros news agency

ترەمپ هەموو وەزیرەکانی کابینەی دیاری کرد

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: برۆک رۆڵینز سەرۆکی دەمەزراوەی ئەی ئێف پی ئای وەک وەزیری کشتوکاڵ لە ئیدارەکەی دیاریکردووە. رۆڵینز ژنە ئەندازیارێکی کشتوکاڵی ئەمریکاییە و ئەم پۆستی ئاخری کابینەی تڕەمپە پێی دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئیدارەی نوێی ترەمپ چەندین کەسایەتی توندڕەو و جێگەی مشتومڕی وەک مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوە، پێت هێگسیس وەزیری بەرگریی، مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، تۆلسی گابارد بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی و جۆن ڕاتکڵێف بەڕێوەبەری سی ئای ئەی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی (Wuthering Heights) لە بۆکس ئۆفیسی جیهاندا

ART

بارسێلۆنا گرێبەست لەگەل یاریزانێکی ئەفریقی مۆر دەکات

یاسین

سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێل دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە

سەڵاح