ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵیا و لە یاری بەهێزدا، یانەی ناپۆلی و ڕۆما بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ناپۆلی دژی گۆرگەکانی ڕۆما کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەو تایمە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، ناپۆلی هێرشەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 54 یاریزان ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ توانی گۆڵێک بۆ ئینتەری خاوەن یاریگا تۆماربکات،

دوای ئەوە هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ،

 

بەم ئەنجامە، یانەی ناپۆلی لە پێشەنگە بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ، ڕۆماش بە 13 خاڵ لە پلەی 12 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەکی ئێرانی: بەهەوڵی دیپلۆماسی هێرسی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوخراوە

سەڵاح

مان یونایتد جێگرەوەی تین هاگی دیاریکرد

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كرد

سەڵاح