ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە بارسای پێشەنگ نزیککردەوە

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 14ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ليگانێس بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم، ریال مەدرید باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی ليگانێس تاکو لە خولەکی 43دا کیلیان ئێمباپێ بە ئاسیستێکی ڤینیسیۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، ليگانێس چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد، بەڵام ڤالڤێردی لە خولەکی 66 بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی بەرامبەری هەژاند، لە خولەکی 85دا یانەی مێرنگی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی لە ڕێگەی بێلینگهام تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید هەنگاوێکی تر لە بەرشەلۆنەی پێشەنگ نزیککەوتەوە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

یاسین

لە ڕۆژانی جەژندا لە تورکیا نزیکەی ١٥٠٠ کۆچبەر دەستگیر کراون

سەڵاح

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: ئەمڕۆ هەموو خاوەن دووکانەکانی قه‌یسه‌ر ده‌توانن دەست بە کار بکەنەوە

یاسین