بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26ی11ی2024 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی چەند پرسێکی گرنگ کۆبێتەوە، هه‌روه‌ها بڕیاره خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق بكات.
به گوێره‌ی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست پێده‌كات و خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا پرۆژە یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان عێراق و ڕووسیا ده‌نگدانی بۆ ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی دووه‌م خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێکخستنی مافەکانی سەرجەم قوربانییانی نەخۆشخانەی ئەبو خەتیب، ناوەندی نەقا و ڕووداوەکەی حەمدانییە و له برگیه سێیه‌میشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی ده‌كرێت.
هاوكات له بڕگه‌ی چواره‌مدا كه گرنگترین برگه‌ی دانیشتنه‌كه‌یه خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023 ، 2025،2024 ده‌كرێت.
كه هه‌مواری بڕگەی خه‌رجی و داهات و بڕی تێچووی به‌رمیلێك نه‌وتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش لەخۆدەگرێت.
كۆتا برگه‌ش بریتییه له خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بەرگریی شارستانی.