ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی ئەمشەوی گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سپارتا پراگا.

 

لە ئەنجامدا یانە ئیسپانیەکە گۆڵبارانی خاوەن یاریگا کرد و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر شکستی پێهێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 15دا یاریزان ئەلڤارێز دەستی کرد بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن و یەکەم گۆڵی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد، فشارەکانی یانە مەدریدییەکان بەردەوامبوون تاکو مارکۆس لۆریێنتی توانی گۆڵی دووەم لە خولەکی 43 تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم جارێکی تر ئەلڤارێز گەیشتە گۆڵی یانەی بەرامبەر و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوە هەریەکە لە گریزمان و ئەنخێل کۆریا دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 77، 85 و 89 لە تۆماربکەن و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن بهێنێن.

 

لە یاریێکی تری هەمان کاتدا، یانەی سلۆڤان براتيسلاڤا میوانداری میلانی کرد،

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بیگ میلانی ئیتاڵی یەکلابوویەوە، گۆڵەکانی میلان لە خولەکەکانی 21، 68 و 71 هەریەکە لە یاریزانان پۆلیسیچ، رافایێل لیاو و ئەبراهام تۆماریانکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئێستا بە 9 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە، میلانیش بە هەمان خاڵ لە پلەی دەیەمدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە نازناوەکە نزیککردەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

پێشەوا هەورامانى: هیچ هۆکارێک بۆ نەناردنی مووچە نییە

یاسین