ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی موچه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بابه‌تی گرنگ له‌وانه‌ش پرسەکانی مووچە، سەرژمێریی دانیشتووان تاوتوێ دەکات.

به‌ پێی زانیاری له‌ كۆبوونه‌وكه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ بڕگه‌ تاوتوێ ده‌كرێن. له‌ بڕگەی یەكەمدا پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان تاوتوی ده‌كرێن.

هه‌روه‌ها بڕگەی دووەم بریتییە لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه‌ لە ڕۆژانی بیست بۆ بیست و یه‌كی مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه‌ ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن.

هاوكات له بڕگەی سێیەمدا  ڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته‌ ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌رده‌كات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌

یاسین

ئێران وەڵامی ناتۆی دایەوە

سەڵاح