ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل بە مەرج ئاگربەستی لەگەڵ حزبوڵا پەسند كرد

 

ئەمشەو، 26ی 11ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاسایشی ئیسرائیل، ئاگربەستی لە لوبنان پەسند کرد. لەم ڕووەوە، بڕیار وایە ڕێککەوتنەکە سبەی چوارشەممە، 27ی 11ی 2024 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بێنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکوومەتی ئیسرائیل پرۆژەی ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەستی پەسند کردووە، بەڵام گەر بێت و حزبوڵا پەیمان بشکێنێت، بە خراپی لێیان دەدرێتەوە.

نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، بۆ مەبەستی سەرنج خستنە سەر هەڕەشەکانی ئێستای ئێرانە. هەموو کارێک بۆ ڕاگرتنی ئێران دەکەین، تاکوو بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

هاوکات نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند، پێویستە هاووڵاتییانمان لە باکووری ئیسرائیل بچنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و سەلامەت بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەكات

سەڵاح

ئێران: لێدوانەکانی جۆو بایدن ئیستفزازیە

سەڵاح

سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

یاسین