ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەئاسانی ریالیشی تێکشکاند هاتەوە پێشەنگ

لە یاری ئاگرینی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد ڕووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی لیڤەرپوول توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یانەی شاهانە بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، هەرچەندە لیڤەرپوول باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەوان بوو، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، ڕێدزی خاوەن یاریگا بەردەوامبوو لە ئاستە بەرزەکەیان و لە خولەکی 52دا گۆڵێکی لەڕێگەی ماک ئالیستەر تۆمارکرد،

لە هێرشێکدا بۆ سەر گۆڵی لیڤەر، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی مێرنگی هەژمارکرد بەڵام ئێمباپێ لێدانەکەی لەدەستدا،

دوای ئەوە مەحەممەد سەڵاحیش لە خولەکی 70 لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام دوای شەش خولەک یاریزان گاپکۆ بە لێدانێکی سەر بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی کورتوای هەژاند.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول هاتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ، ریالیش بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تەنیا 6 خاڵی هەیە و لە پلەی 24دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە

یاسین

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین