zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی دۆرتمۆند و بایرن بەبێ براوە کۆتاییهات

لە یاریی ئاگرینی هەفتەی 12 ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بروسیادۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر میونشن کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

هەر لە گێمی یەکەمدا هەردوولا بە بەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد، لەو تایمەدا زەردەواڵەکانی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد خولەکی 27دا لەرێگەی بیۆن گێنتیس تۆڕی گۆڵی نۆیەریان هەژاند و گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

 

لە گێمی دووەم، بایرنی میوان باشتر گەڕانەوە نێو یاریگا و لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون تاکو لە خولەکی 85 جەمال موسیالا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن کۆی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە و دۆرتمۆندیش بە 20 خاڵ لە پێنجەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی دوو سه‌رۆك لێژنه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق وه‌رگرت

یاسین

بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەستێرەیەکی پرتوگالی بگوازێتەوە

یاسین

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی ئێراندا

یاسین