zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوا بێ ئاو و کارەبان

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەهۆی بەردەوام‌یی شەڕ لە بەنداوی تشرین زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە کۆبانێ و مەنبج بێ ئاو و کارەبا ماونەتەوە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی (ئۆچا) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمە حەوت حەوتووە بەنداوی تشرین بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و هێرشان لە کار کەوتووە و ئەمەش کاری کردووەتە سەر خەڵکی سیڤیل لە هەردوو پارێزگای ڕەقە و حەلەب .
بە گوتەی ئەوان بەهۆی ئەم شەڕەوە، زیاتر لە ٤١٠ هەزار کەس لە مەنبج و کۆبانێ لە ئاو و کارەبا بێبەش بوون. بەردەوامی شەڕیش ڕێگەی لە چاک‌کردنەوەی بەنداوەکە گرتووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ لە مەنبج ٢٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیلیگرام وەشانێکی نوێی تێکەل بە AI بەردەست کرد

یاسین

کۆمپانیای Microsoft سیستەمی Windows 11 SE رادەگەینێت

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد

سەڵاح