zagros news agency

خولی فەرەنسا.. پاریسی پێشەنگ نەیتوانی لە نانت بباتەوە

لە دوا یاریی ئەمشەوی هەفتەی 13ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری نانتی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لەگەڵ دەستپێکی تایمی یەکەمدا و لە خولەکی دوو دا پاریس توانی گۆڵێک لەڕێگەی ئەشرەف حەکیمی تۆماربکات، هەردوو لا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و لە خولەکی 38دا یاریزان ماتیس ئابلاین گۆڵی یەکسانی بۆ نانت تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و گۆڕانکاریان بە چەند یاریزانێک کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، پاریس سانجێرمان هەر لە پێشەنگی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ، نانتیش تەنیا 11 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی بێلینگهام دیاریکرا

یاسین

ئیسرائیل: بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، ڕۆژانە گفتوگۆ لەگەڵ سووریا دەکەین

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح