zagros news agency

بڕێکی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێم و دابەشدەکرێت

 

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”

ئاشکراشی کرد، “بۆ سلێمانی بڕی 60 ملیار دینارە، هەولێر 54 ملیار و 454 ملیۆنە، دهۆکیش 43 ملیار دینارە.”

روونیشیکردەوە، “ئەو بڕە پارەی لای حکومەتی عێراقی دەمێنێت زیاترە لە 130 ملیار دینار، بەڵێنی ئەوەشیان داوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕەش بنێرن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت گەیشت

یاسین

لەم هەفتەیەدا ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین