ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كارمه‌ندانی مانگرگرتویی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سڕه‌‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سڕه‌‌ مانیان له‌ كاره‌كانیان گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ كۆمپانیای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌ و چاودێریییه‌ ئاسمانییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خۆپێشاندانیان کردووە.

هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ دامه‌زاوه‌ی ئای ئێف سی و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌شی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

میدیا عێراقییه‌كانیش بڵاویانكرده‌وه‌، فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه‌ هۆڵی پێشوازی و كاری فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان په‌كخستووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئاسایی ببێته‌وهم ‌هه‌ڵمه‌تیكی ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌ست پێكردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح