ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچانه‌یان داوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراون

 

ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا، كۆنتڕۆڵكردنی شاری حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ریان كردووه‌ و ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ ماون له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا كه‌ له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به‌ په‌یه‌ده‌ كۆنتڕۆڵكراون كه‌ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی عه‌فرینی تێدان و له‌ گشت لایه‌كه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ گه‌مارۆ دراوه‌.

گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سووریا كه‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییان به‌ناوی (فه‌جر حوڕییه‌) له‌ دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌ بۆ ڕێگری له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هاتوچۆیان له‌نێوان ناوچه‌ی شه‌هبا له‌ باكووری حه‌له‌ب و له‌گه‌ڵ باكووری رۆژئاوای سووریا و توانیانه‌ چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك كۆنترۆڵ بكه‌ن له‌سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سووریا ئاشكرایان كرد كه‌ توانیویانه‌ كۆنترۆڵی یه‌كه‌م گوند بكه‌ن له‌ میحوری ته‌ل ره‌فعه‌ت له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا به شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كۆنتڕۆڵی گوندی شوارغه‌یان كردبێ هه‌ر له‌ میحوه‌ری ته‌ل ره‌فعه‌ت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرای كرد، كه‌ سێ چه‌كداریان له‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ رۆژئاوای فوڕات كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژی کەوتووەتە نێوان هێزەکانی هەدەسە و چەکدارانی سەر به ئێران

سەڵاح

پوتین: ئۆكرانیا له‌ هه‌رێمه‌كان بكشێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌‌رداری بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ بێت، شه‌ڕ راده‌گرین

سەڵاح

ئەمەریکا پلانێک بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی رووسیا ئامادە دەکات

یاسین