ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆو بایدن لە هانتەری کوڕی خۆشبوو

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “لە هانتەری کوڕی خۆش بووە کە چاوەڕواندەکرا لەسەر دوو دۆسیەی ساختەکاری لە باج و هەڵگرتنی چەک بە شێوەیەکی نایاسایی سزا بدرێت“.

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “تۆمەتی دۆسیەکانی هانتەری کوڕم لەلایەن زۆرێک لە نەیارانی سیاسی من لە کۆنگرێس بۆ هێرشکردنە سەرم لە هەڵبژاردن بەکار هێنرا، بایدن ئاماژەی بەوەش کرد، باوەڕم بە سیستەمی دادوەری هەیە، بەڵام باوەڕم وایە کە لایەنێکی توندی سیاسیی ئەو پرۆسەیەی بۆ  لەباربردنی دادپەروەری بەکارهێناوە، بۆیە هیوادارم ئەمەریکییەکان لەوە تێبگەن کە بۆچی وەک باوکێک و سەرۆکێک ئەم بڕیارەم داوە.

سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر چەندین جار ئەوەی گوتبووم کە لێخۆشبوونی سەرۆکایەتی بۆ کوڕەکەی نادات، ئەمەش شتێک کە کۆشکی سپی لە مانگی ئەیلوولدا جەختی لێکردەوە، هانتەر بە فەرمی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە هەر 9 تۆمەتەکەی لە دۆسیەی ساختەکاری لە باجدا، دادوەر دانیشتنی سزاکەی بۆ 16ـی کانوونی دووەم دیاریکرد.

هانتەر بایدن بەشێکی ساڵی 2024ـی لە دادگا بەسەر بردووە، چونکە لە ویلایەتی دێلاوێر بە درۆکردن سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کڕینی چەکی نایاسایی تۆمەتبارکرابوو کە ئەمەش لە ئەمەریکا تاوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش شاری عێراق بە گەرمترین ناوچەکانی جیهان تۆمار کران

سەڵاح

بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک زیاتر لە 100 دوکان زیانییان پێگەیشتووە

سەڵاح

بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن بەڕێوەبەرێکی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

یاسین