پارێزگارى هەولێر پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامێکى گرنگى 100 مهتریی لە نێوان 5ى حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکانى بەسەر کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانىی هەولێر و نیاز ساڵح، بەرێوەبەرى شارەوانىی 4، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى گرنگى 100 مەتریی لەنێوان کەرتەکانى 5ى حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکان بەسەر کردەوە، کە بە گوژمەی (1 مليار و 74 ملیۆن و 700 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگاى هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە، دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد، گوتيشى، ئەو پڕۆژیە بەشێکى دیکەیە لە گەیاندنى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە لە کەرتى 8ى حەسارۆکان جێبەجێکراون.
جێگەى باسە، ئەم شەقامە کە شەقامێکى گرنگ و ستراتیژیه، بە درێژى 2200 مەتر، جگە لەبەستنەوەى گەڕەکى 5ى حەسارۆکان بە جووت سایدى 60 مەترى 8ی حەسارۆکان، هەردوو گەڕەکیش بە شەقامى سەرەکى کەسنەزان – کۆیە دەبەستێتەوە و ئاسانکاریی و خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە هاتووچۆى هاوڵاتیانى ناوچەکە دەکات.