zagros news agency

لە هەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری بایۆمەتریی كارتی دەنگدان کرانەوە

دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی كوردستان، جارێكی تر بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی كرانەوە و تا نزیك بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو هاووڵاتیان دەتوانن كارتی دەنگدان دەربێنن، یان نوێی بكەنەوە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانی کردەوە و تا نزیک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کراوە دەبێت.

لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی کوردستان، 320 هەزار كەس بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر نەیانتوانی دەنگ بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق، دوو مانگە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێكردووە و هێشتا قوتابییان كتێبی وانەکانیان وەرنەگرتووە

یاسین

مۆرینیۆ؛ پاشا بریندار بێت مەترسیدارە

یاسین

کۆمپانیای مێتا (Meta) دادگایی دەکرێت

یاسین