zagros news agency

ئەگەر هەیە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی ئاوارەی عێراق بن

 

بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای سووریا لە چەند پارێزگایەكی وڵاتەكە، پێشبینی دەكرێت 3 ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی ئاوارەی عێراق بن.

لە ناوچەكانی حەلەب و حەما و ئیدلیب، بارودۆخی سەربازی و ئاسایش ناهەموارە و پێكدادان و هێرشی ئاسمانی خەستە، ئەمە جگە لە پێكدادانی مەیدانی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەكان، ئەمە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ناوخۆیی و ڕاپۆرتەكانیش پێشبینیی ئەوە دەكەن، 3 ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی بۆ ناوچەكانی دەرەوەی وڵاتەكە كە سەرەكیترینیان عێراقە، ئاوارە بن.

عێراق بەهۆی مەترسیی گواستنەوەی ئەم نائارامی و گرفتانەوە، 10 هەزار سەربازی لەسەر سنوورەكانی خۆی و سووریا بڵاو كردووەتەوە، ئەوەش بۆ ڕێگریكردن لە دزەكردنی هێزە چەكدارەكان لەپەنا شەپۆلی ئاوارەكاندا.

فشاری ئاوارەی نوێ بۆ سەر عێراق یەكێك دەبێت لە ئاڵنگارییە نوێیەكان و گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر ژێرخانی ئابووریی عێراق، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەكاندا، ئەمەش لەوانەیە پێویستیی بە وەڵامدانەوە و هاوكاریی نێودەوڵەتی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

دادوەریی عێراق داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بکەن لە دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران

سەڵاح