ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتوچۆی عێراق بڕیارێك دەدات.. ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ تا 200 هەزار دینار سزا دەدرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتیی عێراق، بڕیار ده‌دات به‌ سزادان تا بڕی 200 هەزار دینار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پشکنینی کاتی یان كۆنیان هەڵگرتووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویسته‌ خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش 9ی نیسانی 2003 بە سیستمی کۆن ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمارکراوه‌ یان ژماره‌ پشکنینی کاتییان هه‌یه‌، سه‌ردانى به‌شه‌كانى تۆمارکردن بکەن”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بە بڕی 200 هەزار دینار سزا بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆی پشکنینی کاتییان هەڵگرتووە ده‌كرێت، لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو پڕۆسەی تۆمارکردنەکە تەواو دەبێت”.

ئاماژە بەوەش کراوه‌ “غەرامەکردنی 100 هەزار دیناریش به‌سه‌ر خاوه‌ن ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆی کۆنیان هەڵگرتووە، دەسەپێندرێت”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لەو شۆفێرانه‌ کردووە كه‌ به‌ بێ مۆڵه‌ت ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن “مۆڵەتی شۆفێری دەربکەن بۆ ئەوەی تووشى لێپرسینەوەی یاسایی نەبن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە پشووی قوتابخانەکانی راگەیاند

یاسین

نرخی زێڕ دابەزی

یاسین

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح