بەبۆنەی خەڵاتکردنی وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن دەکات.
به گهرمی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامهنووسی بەتوانا و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو له واشنتۆن (دیار کوردە) دەکەم، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (کۆمەڵەی پەیامنێرانی میدیای بیانی لە وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمهریکا)، وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لهو وڵاته.
هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هاوکارانی و هەموو ڕۆژنامهنووسانی کوردستان دەکەم. ئەم خەڵاتکردنه بەڵگەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان خاوەن میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتووه. شانازییان پێوه دهکهین و مایهی ڕێز و پێزانین و دهستخۆشیین.
ههر سهرکهوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/5